ترەمپ: پێویستە لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لێپرسینەوە لە چین بکرێت

22/09/2020
فۆتۆ: 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هێرشێکی توندی کردە سەر دەولەتی چین و ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆنا لێکۆڵینەوە لە دەوڵەتی چین بکرێت.

سەرۆکی ئەمریکا لە وتەیەکدا لە واشنتۆنەوە بۆ بەردەم کۆنگرەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشی کرد ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر نەتەوە یەکگرتووەکان سزای چین بدات و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکات، چونکە بەرپرسیارێتی تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای دەکەوێتە ئەستۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، چین بەرپرسە لە بڵابوونەوەی گازە زیانبەخشەکان لە هەوادا و کە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەیی هەبووە لە پیسبوونی ژینگە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، چین بێ گوێدانە هیچ ڕێنماییەک ساڵانە بە ملیۆنان تۆن پاشماوەی پلاستیکی دەخاتە ناو ژینگەوە و ئاوی دەریاکانی پیش کردووە و لە چەندین ئاوی هەرێمایەتی وڵاتان راوی بی یاسایی ئەنجام دەدات.