بومەلەرزەیەک سلێمانی و دەوروبەری هەژاند

23/09/2020
فۆتۆ: 

ئەمشەو کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک بومەلەرزەیەک لەشاری سلێمانی ڕویدا و بەوتەی هاوڵاتیان گوڕەکەی بەهێز بووە و زۆربەیان هەستیان پێکردووە.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمشە و بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە سەنتەری رودای بومەلەرزەکە دەکەوێتە نێوان شاری سلیمانی و قەزای چەمچەماڵەوە

ناوەندی نیشتیمانی بومەلەرزە کە بارەگاکەی لە ویلایەتە یەکگرتوەوەکانی ئەمریکایە بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە لە سنوری هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران ڕوویداوە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ ئاماژەیەکی نەکردووە بە گوڕی بومەرلەرزەکە لەسەر پێوەری ڕێختەر .

بومەلەرزە  بە یەکێک لە روداوە سروشتییەکان دادەنرێت لەسەر زەوی، کە زۆرجار بەهۆی جوڵەی پلێتەکان و چینەکانی ناوەوەی زەوی ڕوودەدات.