مەسعود بارزانی : خۆ ناچەمێنین

25/09/2020
فۆتۆ: 

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سێهەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیتویتەری خۆی رایگەیاندووە، "ئێمە ناچەمین ."

مەسعود بارزانی لە تویتەکەیدا، تەنیا ئەو وتەیەی بە وێنەیەکی خۆیەوە داناوە کە  مێژووەکەی  دەگەڕێتەوە بۆ سەروبەندی ڕۆژانی پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ کە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠، سێ ساڵ بەسەر رۆژی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی و جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق تێدەپەڕێت .

رۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧دا، ڕیفراندۆم لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و دواتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زیاتر ٩٢%ی بەشداربووانی ریفراندۆم دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دا، دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکەی  وڵاتانی دراوسێ هەڕەشەکانیان لە هەرێمی کوردستان زیاتر کرد و دەروازە سنورییەکانیان بەڕووی هەرێمدا داخست .