دهۆک.. 226 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

25/09/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، ٢٢٦ نەخۆشی دیکەی تووشبوانی کۆرۆنا چاکبوونەوە ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دهۆک بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆتایی دڵنیابوونەوە لەوەی کە ڤایرۆسەکە لە لەشیانداوە نەماوە و چاکبوونەتەوە، ٢٢٦ نەخۆشی دیکە لە تووشبوان کۆرۆنا چاکبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی کۆرۆنا بوون لەو پارێزگایە و چارەسەر کراون گەیشتە ٤ هەزار و ٢٥٣ کەس، تائێستاش ٦ هەزار و ٣٠٤  نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنان و چارەسەر وەردەگرن.

تا ئێستا لە پارێزگای دهۆک ١٠ هەزار و ٧٦٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٠٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.