رۆژی یەكشەممە سویسرا راپرسی دەكات

25/09/2020
فۆتۆ: 

بڕیارە رۆژی یەكشەممە 27ی ئەیلول لە سویسرا راپرسییەكی تایبەت بە دیاریكردنی ژمارەی ئەوروپییەكان لە نێو ئەو وڵاتە بكرێت.

 ئەو راپرسیەی بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بە مەبەستی دیاریكردن و كەمكردنەوەی ژمارەی هاوڵاتیانی ئەوروپیە لە وڵاتەكەیان لەبەر ئەوەی بەشێك لە حزبەكانی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەوروپیەكان هەلیكاریان كەمكردووەتەوە. 

سویسرا ئەندامی یەكێتیی ئەوروپا نییە، راپرسیەكەشی بەمەبەستی دیاریكردنی ژمارەی ئەو هاوڵاتیە ئەورپیانەیە كە لە وڵاتەكەیاندا كار دەكەن و ژیان دەكەن. 

دوای پەسەندكردنی راپرسیەكە و زۆرینەی رای هاوڵاتیان لەگەڵ بەڵیچ بۆ كەمكردنەوەی ئەوروپیەكان بوو، سویسرا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی دەست دەات بە گفتوگۆی تایبەت بەو بابەتە. 

 پێشتر سویسرا رێكەوتنی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی كردووە بۆ ئەوەی رێگە بە ئەوروپیەكان بدات كە لە وڵاتەكەیدا كار بكەن یان نیشتەجێ ببن، بەڵام دوای ئەو راپرسیە دەتواندرێت وڵاتەكە لە ماوەی ساڵێكدا ئەو رێكەوتنە هەڵبوەشێنێتەوە.