ناوەندی ڕەهەند زنجیرەی کتێبی سینەمایی ڕادەگەیەنێت

25/09/2020
فۆتۆ: 

ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەند زنجیرەیەك کتێبی سینەمایی چاپ و بڵاو دەكاتەوە و وەکو دەستپێکیش دوو کتێب لە مانگی ئایندەدا بڵاودەکاتەوە.


ئارام کۆشکی

هۆگر ئارام، بەرپرسی ناوەندی ڕەهەند، رایگەیاند: ناوەندەكەمان نوێترین پڕۆژەی خۆی بەناوی "زنجیرە کتێبی سینەمایی" ڕادەگەیەنێت و ئەم زنجیرەیە، کۆمەڵێک کتێبی بنچینەیی سەبارەت بە نووسینی سیناریۆ و چۆنێتی بەرهەمهێنانی فیلم و کورتەفیلم و دراما چەندین بواری دیکە لە خۆ دەگرێت. 

ناوبراو روونیشیكردەوە، وەکو دەستپێک دوو کتێب لەم زنجیرەیە ئامادەیە و لە مانگی ئایندە چاپ و بڵاوی دەکەنەوە.

ئەو وتیشی، شادمان محەمەد  وەکو کامێرامان و دەرهێنەر و خەمخۆرێکی بواری سینەما، خۆ بەخشانە سەرپەرشتیاری ئەم پڕۆژەیەی گرتووتە ئەستۆ و کاری بۆ  بەرهەمهێنانی ئەم دوو کتێبەدا کردووە.