كۆنگرەی نەتەوەیی: دەستگیركردنی 82 بەرپرسی هەدەپە پاكتاوی سیاسییە

25/09/2020
فۆتۆ: 

دوای دەستگیر كردنی 82 بەرپرس و چالاكوانی هەدەپە لە توركیا و باكوری كوردستان كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، رایدەگەیەنێت ئەوە ئۆپراسیۆنێكی لە ناوبردنی كوردە لە توركیا و باكوری كوردستان.

دوای دەستگیركردنی 82 چالاكوان و سیاسەتمەداری هەدەپە لە توركیا و باكوری كوردستان كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان رایگەیاند: ئەمە ئۆپڕاسیۆنی پاكتاوكردنی سیاسییە. وەك هەمان ئۆپەراسیۆنی ساڵی ٢٠٠٩ یە كە دژی كەجەكە بەڕێوەچوو. ئەیانەوێت لە مەیدانی سیاسەتیشدا كوردان بگرن و نەهێڵن نوێنەرانی كورد بەشداریی سیاسەت ببن. 

بەیانی ئەمڕۆ لە توركیا و باكوری كوردستان 82 چالاكوان و پەرلەمانتار و سەرۆك شارەوانییەكان هەدەپە دەستگیركران، هۆكاری دەستگیر كردنیشیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە شەش ساڵ پێش ئێستا كاتێك داعش هێرشی كردە سەر كۆبانێ، پشتگیریی بەرخۆدانی كۆبانێیان كردووە.

كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، لەو بارەیەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت: دەوڵەتی توركیا ئەیەوێت بەم ئۆپەراسیۆنە تەمەنی خۆی درێژتر بكات.

كۆنگرەی نەتەوەیی داوای كردووە چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام بدرێت و داوای لە ڕای گشتیی جیهانیی كردووە "راستینەی رژێمی ئەردۆگان – باخچەلی – ئەرگەنەكۆن ببینن. لەدژی كردەوەكانی ئەوان پشتگیریی گەلی كوردستان و نەیارانی ئەو رژێمە بكەن."