شەرم لە كەس ناكات جەنگ

27/09/2020
فۆتۆ: 

دەق:حسەین لەتیف

شەممەیەك بەرد دەباری
دایكم رووی كردە ئاسمان
هێشتا زاری هەڵنەهێنابوو
بەرد لە تەریقی دا بوو بە بەفر.
یەك شەممەیەك
باڕەش چوون گورگ دەیلووراند
دایكم روانییە دار هەنارەكە
باڕە ش لە تەریقی دا بوو بە گۆرانی "بازی بێریان"*.
دووشەممەیەك
لافاو هات
دایكم دەرگاكەی كردووە
هەرچی كۆتری دونیا هەیە
چڵاە زەیتوونیان بۆ ماڵی ئێمە هێنا.
سێ شەممەیەك
لەپەنجەرەوە
مەرگ خێسەی كردین
هەركە دایكمی بینی
زەردەخەنەیەكی كردو...
بێ‌ ئاوڕدانەوە لە شار دەرچوو.
چوارشەمەیەك جەنگ لەوسەری كۆڵان دەركەوت
بە چەكمەكانیەوە تا سەر بەرماڵەكەی دایكم رۆشت.
پێنج شەممەیەك بە پێش چاوی باوكمەوە
خوشكەكانمی لاقەكرد.
هەینی خۆم لەسەر گۆڕی بەفرو...
گۆرانی و...
كۆتر ، 
بینییەوە.

13 ی فێبریوەری2020
*بازی بێریان ئاماژەیە بۆ گۆرانییەكەی ماملێ‌.