ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهاندا یەک ملیۆنی تێپەڕاند

27/09/2020
فۆتۆ: 

ماڵپەڕی "وۆلرد میتەر" کە چاودێری دواپێشهاتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بەو پەتایە، یەک ملیۆن کەسی تیپەڕاند.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا لەسەرانسەری جیهاندا ٣٣ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٧ ملیۆن و ٦٠٠ هەزاریان لە نەخۆشخانەکاندان و ژمارەی گیانلەدەستدانەکانیش یەک ملیۆنی کەسی تێپەڕاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە تا ئێستا ٢٤ ملیۆن کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و دۆخی تەندروستیان ئاسایی بووەتەوە.

ماڵپەرەکە ئاشکرایکردووە، زۆربەی گیانلەدەستدانەکانی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، کە تا ئیستا ٢٠٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەویش وڵاتی بەرازیل و پاشان هیندستان و دواترمەکسیک دێت، لە کاتێکدا بەریتاینا بە پلەی پێنجەم دێت لەسەر ئاستی جیهان.