نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بۆرسەکاندا
نرخی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا تا ڕادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 42 دۆلارو 26 سەنت فرۆشرا.
هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 40 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
جێگیربوونی نرخی نەوت لەسەرو 40 دۆلارەوە پەیوەندی بە ئاسایکردنی ژیان و بەگەڕخستنەوەی کارگەکان و کردنەوەی هاتوچۆی نێوان وڵاتان هەیە کە بەهۆی کۆرۆناوە ڕاگیرابوو.
هەروەها رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس کاریگەری گەورەی کردە سەر جێگیربوونی نرخەکە.
|