بڕی 20 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی دووسایدی کەلار سلێمانی تەرخانکرا
یەکێک لەو پردانەی ڕێگایەکە کە کارکردن تیایدا وەستاوە
فۆتۆ: فۆتۆ : وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی ٢٠ ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی دووسایدی کەلار سلێمانی تەرخانکرا .
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە،
بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 20 ملیار دینار تەرخانکرا بۆ دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەی وەستاوی ڕێگای دووسایدی کەلار - دەربەندیخان ( کەلار-سلێمانی ) کە ماوەیەکە ڕاگیراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە لەبەر گرنگی و بایەخی پڕۆژەکە و بەمەبەستی زوو تەواوکردنی دراوە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و خزمەتێکی گەورە بە ھاوڵاتیان دەکات لە ناوچەکە.
|