بەم ڕێگاچارانە خۆتان لە پەتای پایزە بپارێزن

30/09/2020
فۆتۆ: 

زانایەکی ڕوسی بواری ڤایرۆسەکان چەند ڕێگە چارە و پەیڕەوکردنێکی پێشنیازکردووە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەشی مرۆڤ لە وەرزی پایز، بۆ ئەوەی بەدوور بێت لە پەتا وەرزییەکان.

ئەناتۆلی ئەلتشتاین زانای ڤایرۆسەکان لە چاوپێکەوتێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕوسیا تودەی ڕایگەیاند، دەتوانرێت چەند ڕێوشوێنێ سادە بگیرێتە بەر بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش لە تووشبوون بە پەتا ڤایرۆسەکان، کە لە وەرزی پایزدا زیاتر بڵاودەبنەوە.

ئەو زانا روسیە ئامۆژگاری کەسەکان دەکات بە وەرگرتنی ڤیتامین D ، کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش لە دژی زۆربەی ڤایرۆسەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە.

ئەلتشتاین ئاماژەی بەوەشکردووە، جێبەجێکردنی سیستمێکی خۆراکی هاوسەنگ و نووستنی باش و سروشتی و دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان، باشترین رێگاچارەن بۆ بەهێزکردنی دەزگای بەرگری لەش لە دژی ڤایرۆسەکان لە پایزدا.