سەرۆكی ئەمریكا و هاوسەرەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

02/10/2020
فۆتۆ: 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند دوای پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆیان دەركەوتووە خۆی و هاوسەرەكەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

هەر لەو تویتێکدا سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاندووە میلانیای هاوسەریشی تووشی ڤایرۆسەكە بووە، دەشڵێت ئێمە چوینەتە كەرەنتینە و دەستمان بە قۆناغی چارەسەركردن كردووە. 

پێشتر سەرۆكی ئەمریكا بۆخۆی لە تویتێكدا تووشبوونی یەكێك لە راوێژكارە نزیكەكانی خۆی بە كۆرۆنا راگەیاندبوو، كەناوی هۆپ هیكسە و تەمەنی 31 ساڵانە، لە چەند رۆژی رابردووشدا چەند جاریچك بەركەوتنیان لەگەڵ ئەو راوێژكارەدا هەبووە. 

لە ئێستادا ترەمپ و هاوسەرەكەی لە ناو كۆشكی سپی خۆیان كەرەنتین كردووە بەڵام بە گوێرەی میدیای ئەمریكا سەرۆكی ئەمریكا كارەكانی خۆی رانەگرتووە و لە شوێنی خۆیەوە كارەكانی بەڕێوە دەبات. 


ترەمپ ئەوەشی راگەیاندووە كە دۆخی تەندروستیان جێگیرە دەتوانن بەم زوانە ئەو دۆخە تێپەڕێنن.  

كۆی دانیشتوانی ئەمریكا بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی 2015 بە سەرجەم ویلایەتەكانی پێكهاتووە لە 332ملیۆن و 639 هەزار و 102 كەس، لەو ژمارەیەش تا ئێٍستا حەوت ملیۆن و 453 هەزار و 24 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە لە نێو ئەوانیشدا 211 هەزار و 833 كەس گیانیان لەدەستداوە و چوار ملیۆن و 701 هەزار و 244 كەسی چاكبوونەتەوە.