تەندروستی عێراق: ژمارەی چاکبوون لە تووشبوون بە کۆرۆنا زیاترە

03/10/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٨٦١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٩ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەشکرد، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٦٧٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی تەندروستی عێراق لەوەتەی کۆرۆنا لە وڵاتدا تەشەنەی کردووە، ٣٧٥هەزار و ٩٣١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٠٣٠ هەزار و ٦٦٥ کەس چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی تەندروستی عێراق  لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە پەتاکە لە سەروی لە ٨٠%ی تووشبوانە.

لەوەتەی کۆرۆنا لەعێراقدا بڵاوبووتەوە، ٩٣٤٧ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.