تیمی پزیشکی ترەمپ: سەرۆک سبەی یان دووسبەی دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی

04/10/2020
فۆتۆ: 

تیمی سەرپەرشتیاری پزیشکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەم نزیکانە ترەمپ دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی.

ئەو تیمەی سەرپەرشتیاری چاودێری تەندروستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا  سبەی یان دوو سبەی دەگەرێتەوە کۆشکی سپی.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەرۆکی ئەمریکا هیچ کێشەیەکی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تەنگەنەفەسی نییە.

تیمە پزیشکییەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەرۆکی ئەمریکا چەند نیشانەیەکی سوکی پەتای کۆرۆنای هەیە و لەئێستادا تەندروستی باشە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی سێ ڕۆژە سەرۆکی ئەمریکا ماوەی سی ڕۆژە بەهۆی دووچاری بوونی بە نەخۆشی کۆرۆنا، خۆی هاوسەرەکەی لە نەخۆشخانەی واڵتەر ڕید چارەسەر وەردەگرن.