لە هەرێمی كوردستاندا تا ئێستا 320 هەزار پێوەری زیرەكی كارەبا بەستراوە
تا ئێستا 320 هەزار پێوەری زیرەك لە هەرێمی كوردستان بەستراوە كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا لە كۆبوونەوەیەكی پرۆژەی پێوەری زیرەك كرد و كامیل قەزاز محەمەد قەزاز بریكاری وەزارەتەكە وەك سەرۆكی لیژنەی پێوەری زیرەك دیاری كرا.
وەزیری كارەبای هەرێم رایگەیاند: پێوەری زیرەك پرۆژەیەكە بۆ خەڵك و لەخزمەتی ئەواندایە هەربۆیە وەكو وەزارەت هیچ درێخیەك ناكەین لە جێبەجێكردنی پرۆژەكە كە بەخۆشحاڵیەوە لەرووی جێبەجێكردنەوە بەیەكێك لە پرۆژە سەركەوتووەكانی وەزارەت دادەنرێت و تا ئێستا 320 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە.
لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی هاوبەشانی كارەبا و بەرزبوونەوەی خواستدا بوونی ئەو پێوەرە بە پێویست زاندرا و بە بڕیاری وەزارەت بۆ لەمەودوا خێرایی دەدرێت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
|