ئەو سێ کەسەى لە دهۆک خنکاون تەرمى یەک کەسیان دۆزراوەتەوە

14/06/2020
فۆتۆ: 
دهۆک

وتەبێژی بەڕیوبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک ڕایگەیاند، لە و سێ کەسەى لە ماوەى 48 کاتژمێرى رابردوودا لە سنوری پارێزگای دهۆک خنکاون، تەنها تەرمی یەک کەسیان دۆزراوەتەوە.

بێوار عەبدول وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو لە سنوری پارێزگای دهۆک لە ناحیەی شیلادزێ سەر بەقەزای ئامێدی ٣ هاوڵاتی خنکاون و تەرمی یەک کەسیان دۆزراوەتەوە و ئەو دوو کەسەى دیکەیان تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە و گەڕان بەدواى تەرمەکانیان بەردەوامە.

ئەمە دواى ئەوەدێت، ئەمساڵ لە سنورى پارێزگاى دهۆک 11 کەس خنکاون، بەڵام لەمساڵدا بەهۆى قەدەغەى هاتوچۆ و بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا رێژەى خنکان کەمبووەتەوە.