وەزارەتی کشتوکاڵ: گەڕانەوەی قەرزی کشتوکاڵی درێژکرایەوە

06/10/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی گەڕانەوەی قەرزی کشتوکاڵی لەسەر جوتیاران.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی و ئاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە "دوای پێشنیارمان بە درێژكردنەوەی ماوەی گەڕانەوەی قەرزی كشتوكاڵی، بە سوپاسەوە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارەكەی پەسندكرد و وەزارەتی دارایی و ئابووریش ئاگاداری كردینەوە لەسەر كەوتنە بواری جێبەجێكردنی بڕیارەكە" .

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە گەڕانەوەی قەرزی کشتوکاڵی بەم شێوەیەی خوارەوە پەسەن کراوە:

یەكەم_ پێشینەی (80 ملیۆن دیناری) رێژەی (40%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە .

دووەم_ پێشینەی (150 ملیۆن دیناری) رێژەی (50%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە .

سێ یەم_ پێشینەی (500 ملیۆن دیناری) رێژەی (60%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.