راپەڕین.. لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ناحیەی حاجیاوا کەسێک گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: فۆتۆ: هاتووچۆی ڕاپەڕین
سلێمانی
لەناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا .
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کەميک پێش ئێستا لە ناحیەی حاجیاوا ماتۆڕسکیلێک لەئافرەتێکی داوە، پاشان شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بەهۆی ڕووداوەکەوە ئافرەتەکە بەسەختی برینداربووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
|