پۆلیس دووکەسی دەستگیرکرد کە بە سناپ هەڕەشەیان لە مێردمنداڵێک کردوە

07/10/2020
فۆتۆ: 

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردوە کە لەرێگەی سناپ چاتەوە هەڕەشەیان لە مێرمنداڵێک کردوەو پارەیان لێ وەرگرتووە.

پۆلیس ئاشکرایکردوە، ئەو مێردمنداڵە سکاڵای تۆمارکردوە کە ئەو دووکەسە هەڕەشەیان لێکردوە و پارەیان لێ وەرگرتووە.

 

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بنکەی پۆلیسی رزگاری ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکردوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو پارەیەدا کە لەو نەوجەوانەیان سەندوە.

 

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردوە تۆمەتبارەکان یەکێکیان تەمەنی 19 ساڵە و ئەوەی دیکە تەمەنی 14 ساڵە و بەپێی ماددەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون.