نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکاندا

08/10/2020
فۆتۆ: 

نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە لە بازاڕەکاندا و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 9 سەنت فرۆشرا.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 39 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەڕای شارەزایانی بوارەکە جێگیربونی نرخی نەوت پەیوەندی بە چەند هۆکارێکەوە هەیە گرنگترنیان ئاسایکردنەوەی ژیان لە زۆرینەی وڵاتان.

هەروەها رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس کە بڕیاریاندا رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل کەمبکەنەوە.