خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بەخشرا بە شاعیری ئەمریکی لویس گلۆک
لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب بڕیاریدا خەڵاتی ئەمساڵ 2020 ببەخشێت بە لویس گلۆک شاعیری ئەمریکی.
لویس گلۆک لە ساڵی 1943 لە نیویۆرک لە دایک بووە و لە شاری کامبرجی ویلایەتی ماساچوسێتس دەژی، پرۆفیسۆری ئینگلیزییە لە زانکۆی یەڵ، نیو هاڤین، کۆنێکتیکەت و تا ئێستا چەند خەڵاتێکی وەرگرتووە لەوانە خەڵاتی پولیتزەر (1993) و خەڵاتی نەتەوەیی کتێب (2014) .
لویس گلۆک دوازدە کۆکراوەی شیعری بڵاوکردووەتەوە، هەموو بە خەباتێک بۆ ڕوونکردنەوە ژیانی منداڵی و خێزانی ، پەیوەندی نزیک لەگەڵ دایک و باوک و خوشک و برا ، ئەو بابەتییە کە لای ئەو بە ناوەندی ماوەتەوە،لە شیعرەکانیدا خود گوێ بۆ ئەو شتە دەگرێت کە لە خەون و خەیاڵەکانی دا ماوە و کەس ناتوانێت لە بەرەنگاربوونەوەی وەهمەکانی خوددا لە خۆی قورستر بێت.
لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردوە، لویس گلۆک تەنیا خەریکی هەڵاواردن و گۆڕانی بارودۆخی ژیان نییە ، بەڵکو شاعیری گۆڕانکاری و لەدایکبوونێکی ڕادیکاڵە ، کە بازدان بەرەو پێشەوە لەهەستێکی قووڵی خەسارەت دروست دەبێت .
|