وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی چین دەکات

09/10/2020
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
فۆتۆ: ئەرشیڤ
تاران

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێكی فەرمی بچێتە چین و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە .

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ٩ی١٠ی٢٠٢٠، زەریف سەردانی چین دەكات بەمەبەستی كۆبونەوە لەگەڵ وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین .

ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەكە هاوكاتە لەگەڵ یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان ئێران و چین، هەردو وڵات سوورن لەسەر زیاتر فراوانکردنی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ یەکتردا. سەرەڕای فشارە زۆرەكانی ئەمریکا، چین هاوبەشی سەرەكی ئابوریی ئێرانە".