کیم جۆنگ ئون: هیچ هاوڵاتییەکی کۆریای باکور تووشی کۆرۆنا نەبوون

10/10/2020
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور
فۆتۆ: فۆتۆ: تەلەفزیۆنی کۆریای باکور

کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور، شانازی خۆی دەربڕی بەهۆی ئەوەی هیچ هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون، کە تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و ٣٧ ملیۆنی دیکەش لە جیهاندا تووشی پەتاکە بوون.

ئەو وتەی سەرۆکی کۆریای باکور لە میانی وتارێکیدا هات لەناو نمایشێکی سەربازیی فراواندا، کە لە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەوە پێشکەشکرا، بێ گرتنە بەری هیچ ڕێوشوێنێکی تەندروستی پێویست بۆ خۆبەدوورگرتنی کۆمەڵایەتی.

کیم جۆنگ ئون جەختیکردەوە، بێ سۆسیالیستی ناتوانرێت خۆپاراستن بکرێت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.