جڤاتی گشتی گۆڕان: پێوستە ئەولەویەتی کاری حکومەت باشکردنی بژێوی خەڵک بێت

10/10/2020
کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
فۆتۆ: فۆتۆ: میدیای گۆڕان
سلێمانی

جڤاتی گشتی گۆڕان ڕایگەیاند، بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەی دارایی کە بەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە، پێوستە حکومەت باشکردنی بژێوی خەڵک لە ئەولەویەتی کارەکانی دابنێت.

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆی حکومەت، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی١٠ی٢٠٢٠، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی کۆبووەوە .

لەوبارەیەشەوە جەمال حاجی محەمەد، سەرۆکی جڤاتی گشتی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم، وردەکاری دۆخی ئێستا و ناوچەکە و گۆڕانکاریەکان و ئەدای تیمی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە کابینەی نۆ-ی حکومەت رونکردووەتەوە .

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان کردووەتەوە لە پێویستی باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان، بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەختەی دارایی کە بەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی گرتووە.