ئاسایشی هەولێر: به‌رپرسی ئاسایشی ده‌روازه‌ی سه‌رزێڕ لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە
غازی ساڵح ئالیخان به‌رپرسی پێشووی ئاسایشی ده‌روازه‌ی سه‌رزێڕی
فۆتۆ:
هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، غازی ساڵح ئالیخان بەڕێوەبەری ئاسایشی ده‌روازه‌ی سه‌رزێڕی لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە، دەشڵێت ئەو کردەوەیە بێ وەڵام نابێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی١٠ی٢٠٢٠، غازی ساڵح ئالیخان به‌رپرسی ئاسایشی ده‌روازه‌ی سه‌رزێڕی، له گوندی بێگداوادا بە دەستێکی ڕەش تیرۆر کرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە دەرکەوتووە کە ناوبراو لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردبوو".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر ڕاشیگەیاندووە، ئەو کردەوەیە بێ وەڵام نابێت، داواشی لە هاوڵاتیان کردووە، لە ئاست ئەو
کارە هەڵوێستیان هەبێت.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە
٨ی١٠ی٢٠٢٠، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە و لە بەردەم ماڵەکەی خۆی، دەستڕێژی
گوللە لە غازی ساڵح ئالیخان بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی کرا و پاش
گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
|