ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لەعێراق گەیشتووەتە لە 83%
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٨٢٧ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیاریەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٨٣.٦% تووشبوان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٢٠٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ٤٠٢ هەزار و ٣٣٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٢ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا لەسەرانسەری عێراقدا ٩٨٥٢ کەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
|