یەکێک لە پڕفرۆشترین ڕۆمانە ژاپۆنییەکان دەکرێتە کوردی

12/10/2020
فۆتۆ: 

ڕۆمانی "ئەگەر پشیلە لە دونیادا نەمێنێت" یەکێکە لە پڕفرۆشترین ڕۆمانەکان کە بە زمانی ژاپۆنی لەلایەن (گێنکی کاوامورا) نووسراوە و لە ساڵی ۲۰۱۲دا بڵاوکراوەتەوە، لە لایەن نووسەر و وەرگێڕ "گۆران ڕەسووڵ" وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی. نوسخەی ژاپۆنیی ڕۆمانەکە زیاتر لە یەک ملیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە.

 ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن ئێریک سێلاند وەرگێڕاوە بۆ زمانی ئینگلیزیی (گەر پشیلە لە دونیادا نەمێنیت) یەکەمین کاری ڕۆماننووس و فیلمسازی یابانی "گێنکی کاوامورا"یە. 

چیرۆکی ڕۆمانەکە باس لە کەسێک دەکات کە فریشتەی مەرگ لە بەرانبەر سڕینەوەی شتێک لە ژیانیدا، ڕۆژێکی تری بۆ مانەوە پێ دەبەخشێت. لەم کارەیدا، نووسەر دەربارەی بەها و گرینگی شتەکانی دەورووبەری مرۆڤ دەدوێت و چیرۆکی دەستەودامانی مرۆڤ لەبەردەم ئەو ئەو پرسیارەی کە ئایا چ شتێک لە ژیانیدا ئاساییە لە دەستی بدات لە پێناو مانەوەیدا ئەگەر بۆ ڕۆژێکیش بێت، دەگیرێتەوە. 

وەرگێڕی کوردیی ڕۆمانەکە، گۆران ڕەسووڵ، دەربارەی ڕۆمانەکە دەڵێت  "ئەگەرچی ڕۆمانەکە بە زمانێکی سادە نووسراوە، بەڵام هەڵگری چەندین پرسیارێکی گرینگ و فەلسەفییە کە هەموو مرۆڤێک ناچارانە دەبێت لە خۆی بکات. پرسیاری ئەوەی کە چ شتێک لە ژیانی ئێمەدا شایەنی ئەوەیە لە پێناو ڕۆژێک زیاتر بۆ مانەوە تا هەتایە لە دەستی بدەین؟ ئەم ڕۆمانە چیرۆکی ژیانی هەر یەک لە ئێمە پەیوەست بە شتەکانی دەورووبەری دەگێڕێتەوە." 

گۆران ڕەسوڵ، نووسەر و وەرگێڕە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە کولتووری ئەدەبە مۆدێرنەکان لە زانکۆی هارتفۆردشێر لە وڵاتی بەریتانیا.