پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە سەدان ساختەکاری کردوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند کەسێکیان دەستگیرکردوە کە سەدان ساختەکاری گەورەی ئەنجامداوە.
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندوە ئەو کەسە مۆری زۆربەی وەزارەت و فەرمانگەکان و سەرجەم خاڵە سنورییەکان و کونسڵگەرییەکان و مۆری دادگا و دادوەر و دەیان شوێنی دیکەی پێ بووە و کاری ساختەی پێ کردوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەکردوە ئەو کەسە دوای لێکۆڵێنەوەی ورد توانراوە دەستگیربکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دوو چەکی پێ بووە.
پۆلیس ئاشکرایکردوە تۆمەتبارەکە بە پێی مادەی 289 و 298 ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
|