یەکگرتووی ئیسلامی: ڕاگرتنی پێنج موچەی فەرمانبەران ڕەتدەکەینەوە
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوەوە و ڕایگەیاند بڕیاری ڕاگرتنی پێنج موچەی فەرمانبەران نایاساییە و رەتیدەکەینەوە.
ئەنجومەنی
جێبەجێکردنی یەکگرتوو لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاندوە پێویستە حكومەت بەزووترین كات
كێشەی مووچە چارەسەر بكات و مانگانە لە كاتی خۆیدا دابەشی بكات.
یەکگرتووی
ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە بەهۆی دابەشنەکردنی موچە بۆ دوومانگ بژێوی
هاوڵاتیان بەگشتی و موچەخۆران بەتایبەتی بە دۆخێکی دژواردا تێدەپەڕێت.
ئەوە
لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبوەوە و
ڕایگەیاند گۆڕینی لیستی موچە لەمانگی چوار بۆ مانگی نۆ لەسەر داواکاری وەزارەتی
دارایی عێراق بووە.
ئاشکراشیکرد
ئەو پێنج موچەیەی کە نەدراوە سیانیان هی کابینەی ڕابردووەو پاشەکەوت دەکرێت و دوو
موچەکەی تریش لەگەڵ بەغدا گفتوگۆدەکەن ئەوان بیدەن.
|