چارەسەرێکی نوێ بۆ کۆرۆنا لەڕێگەی لوتەوە هەڵدەمژرێت

13/10/2020
فۆتۆ: 

زانایان چارەسەرێکی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا لەڕێگەی تەکنیکی هەناسە هەڵمژینی لوتەوە، کە دەکرێت چارەسەرێکی گونجاو بیت بۆ ڕێگری لە تەشەنەکردنی زیاتری کۆرۆنا.

کۆمپانیای (ILC  سیرابیتیک)ی سکۆتلەندی بۆ تەکنەلۆژیای زیندەیی رایگەیاند، دەرمانی (ئینترۆڤیرۆن)ی دەستکرد کە بە  "ئەلفاسیت" ناسراوە، کاریگەریی زیاترە بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەر بەراورد بکرێت لەگەڵ ئەو دەرمانانەی کە لە ئێستادا بەردەستن لەشێوەی  "ئینترۆڤێرۆن ئەلفا ٢ و ئینترۆڤیرۆن بیتا ١ ئەی".

لە کاتێکدا پەتای کۆرۆنا لەهەوڵی هێواشکردنەوەی وەڵامدانەوەی بەرگری سروشتی لەشدایە لە دژی ڤایرۆسەکە، ئەو چارەسەری ئەلفاسیتە دروست کراوە بۆ ئەوەی هاواکار بێت بۆ خێراتر کردنی وەڵامدانەوە و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی نەخۆشییەکە.

داهێنانەکە لەلایەن کۆلێژی زانستی زیندەوەرزانی تایبەت بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی زانکۆی سانت ئەندرۆزی سکۆتلەندە دەستبەر کراوە، کە لەکاتی تاقیکردنەوەدا لەسەر ڤایرۆسەکان کاریگەرییەکەی دەرکەوتووە.

کاسرین ئادەمسۆن ئەو پزیشکەی کە سەرپەرشتی توێژینەوە و داهێنانەکەی کردووە ڕایگەیاندووە، ئەو گەشەکردنە جێگەی هەڵوێستە کردنە و کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر چارەسەرکردنی پەتای کۆرۆنا.

پسپۆڕانی بوار نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان دەڵێن، دەرئەنجامی ئەو چارەسەرە، گەشەکردنێکی گرنگە بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە لەکاتێکدا جیهان خۆی بۆ شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا ئامادە کردووە، ئەو داهێنان و چارەسەرانە پێویست بۆ هێورکردنەوەی نەخۆشییەکە.