| شێخ پاشا یەکێک لەچالاکوانەکانی ناو ئیزدیەکان کوژرا  
                             
                                نزیکەی کاتژمێر ٥ی سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای "سێمێل" ی سەر بە پاریزگای دهۆک لە ناو بەنزینخانەیەکدا پاشا مەحمود ناسراو بە "شێخ پاشا" چالاکوان و کەسایەتی دیاری نێو ئێزدیەکان تیرۆرکر.
                                
 
 زێد مەحمود برای پاشا بە تۆڕی هەواڵی ژیان ی ڕاگەیاند "پێشتر کێشەی خوێنداری "دوژمنایەتی" لەنێوان ئەوان و بنەماڵەیەکی تری ئیزدی دا هەبووە کە لە ڕووداوێکدا کەسێکیان کوشتبوو".  ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو کاتەوە برایەکی و خوارزایەکیان بەبڕیاری دادگا زیندانی کراون و تا ئیستاش لەزینداندان      براکەی ڕوونیکردەوە ئەمڕۆ لەلایەن دوو کەس لەو بنەماڵەوە شێخ پاشا کوژراوە و پەیوەندییان بە ئێمەوە کردوون و وتویانە شێخ پاشامان کوش.      زێد مەحمود برای شێخ پاشا داوای کرد هێزە ئەمنییەکان بە زووترین کات ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربکات و بە سزای خۆیان بگەیەنێت.  لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەرایەی پۆلیسی دۆهک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی ٢٣ ساڵە و دوای روداوەکە پۆلیسی چوونەتە شوێنەکە و دەستیان بە لیکۆڵینەوە کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە لایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیر کردن بۆ ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەرکراوە بە گوێرەی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی.
   
 
 |