دوو بریندارەکەی ڕوداوی هاتووچۆکەی گەرمیان گیانیان لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دووبریندارەکەی کە دوێنێ لە ڕوداوێک هاتووچۆدا گەیەندرانە نەخۆشخانەی سلێمانی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەمە لەسەر ڕێگای کەلار- کفری ونزیک گوندی "سەیدە" ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری توێتا هایلۆکس - پیکاب دەبڵ ڕویدا، لەئەنجامدا شۆفێرو سەرنشینێک کەبراوخوشک بوون گیانیان لەدەستدا وحەوت سەرنشینی دیکە برینداربوون.
پۆلیسی گەرمیان روونیکردووەتەوە، دوو لەبریندارەکانی کە منداڵی ئەوشۆفێرەبوون کە لەڕوداوەکە گیانی لەدەستدا بەناوەکانی ( یوسف احمد فایەق ) لەدایکبووی 2012 ( ڕۆشنا ئەحمەد فایەق) لەدایکبووی 1998 بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران و ئەمڕۆ هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە .
|