تەندروستی سلێمانی: ئەمڕۆ ٧ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

13/10/2020
فۆتۆ: 

دیار نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ٣٥ کەس لە تووشبوانی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە کراون و ٢٨ کەسیش لە نەخۆشخانە دەرچوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆی ٢٠٧ نەخۆش تەنها یەک دانەیان لەسەر ئامێری هەناسەدانە و ٤٢ کەسیشیان لە چاودێری چڕن.

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکردووە، تا ئێستا ١١٠٠ کەس پلازمایان بەخشیووە.