بانکی ڕافیدەین قەرزی 25 ملیۆن دینار بە هاوڵاتیان دەدات

14/10/2020
فۆتۆ: 

بانکی ڕافیدەین لە بەغدا ڕایگەیاند قەرزی بچوکی بازرگانی دەدات بە دوکاندار و خاوەن پیشەکان و قەرزەکەش دەگاتە 25 ملیۆن دینار.

بانکی ڕافیدەین لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاندوە لە پاڵ سیاسەتی بانک بۆ هەمەجۆرکردنی خزمەتگوزارییەکانی و پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی لە پارەدارکردنی پڕۆژە جۆراوجۆرەکان و کەمکردنەوەی بێکاری و دامەزراندن، بڕیاردراوە بڕی قەرزی بازرگانی بچوک بۆ 25 ملیۆن دینار زیاد بکرێت".


ئاشکراشیکردوە بانکەکەیان داوا لە هاوڵاتیان و خاوەن دوکان و پیشە بچوکەکان دەکات سود لە قەرزەکە وەربگرن و داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکە.

ئاماژەی بەوەشکردوە ماوەی دانەوەی قەرزەکە پێنج ساڵە واتە 60 مانگە و هاوڵاتیان دەتوانن لەسەرجەم لقەکانی بانکی رافیدەین لە شارەکان داواکاری پێشکەش بکەن.