یەكەم نووسەر لە مێژوودا كێیە؟

14/10/2020
فۆتۆ: 

سورەیا فریۆریۆ

وەرگێرانی: سەبا گشاد


٤٣٠٠ ساڵ لەمەو بەر لە سۆمەری کۆن، بەھێزترین کەسایەتی شاری ئێر دورخرایەوە بۆ ناو بیابانی گەورە. 

ناوی ئەو ئینھیدوانا(Enheduanna) بوو. ئەو گەورە قەشەی خودای مانگ و یەکەم نوسەری ناسراویی مێژوو بوو.  ئەو ٤٢ سرودی ئاینی و سێ داستانی بە ھۆنراوە نوسیووە. و ئەمە کۆتایی ئەو نەبوو لە وڵاتی سۆمەر. 
ئینھیدوانا ١٧٠٠ ساڵ پێش سافۆ(Sappho) ، ١٥٠٠ ساڵ پێش ھۆمیرۆس(Homer)، و نزیکەی ٥٠٠ ساڵ بەر لە باوکە ئیبراھیم، کە لە ئینجیل ناوی ھاتووە، ژیاوە. ئەو لە میزۆپۆتامیا لە دایک بوو، زەوی نێوان ڕووباری دیجلە و فوڕات. و شوێنی لە دایک بوونی یەکەم شار و کلتوری بەرز، باوکی پاشا سارگۆنی(Sargon) گەورە بوو، بنیادنەری یەکەم ئیمپراتۆریەت لە مێژوودا، کە شارە سەربەخۆکانی میزۆپۆتامیای داگیر کرد لە ژێر ئاڵایەکی یەگرتوودا. سارگۆن سامییەکی باکووری بوو کە بە ئەکەدی قسەی دەکرد، و شارە کۆنەکانی تری سۆمەریی ئەویان وەک داگیرکەرێک دەبینی. ئەوان زۆر جار شۆڕشیان دەکرد بۆ بەدەستھێنانەوەی سەربەخۆیی، و شکاندنی بنەماڵەی دەسەڵاتداری نوێ. 

بۆ لێک نزیک کردنەوەی کلتورەکان، سارگۆن کچەکەی دیاری کرد، ئینھیدوانا، وەک قەشەی گەورە لە پەرستگا زۆر گرنگەکانی ئیمپراتۆریەتەکە. کچەکەی خێزانی شاھانە بەشێوەیەکی ئاسایی خزمەتی ئاینیی کرد، و ئەو و دەیتوانی بخوێنێتەوە و بنوسێت بە ھەردوو زمانی ئەکەدی و سۆمەری، و دەیتوانی کردە بیرکاریەکان بکات. 

یەکەم نوسینی، جیھان وەک سیستەمێکی ژمێریاری لە سۆمەرەوە دەرکەوت، ڕێی دەدا بە بازرگانەکان بدوێن لە دوریەکی زۆرەوە لەگەڵ بازرگانانی دەرەوە. سیستەمە ھێماییەکەیان گەشەی کرد بوو بۆ نووسین ‎نزیکەی ٣٠٠ ساڵ بەر لە لە دایک بوونی ئینھیدوانا. ئەم شێوازە سەرەتاییەی نووسین، پێی دەوترا بزماری، بە قەڵەمی دارین دەنووسرا، دەپەستێورا لەسەر لەوحەی قوڕینی نەرم تا شێوەی مێخی وەربگرێت. بەڵام تا کاتی ئینھیدوانا، ئەم نووسینە بە زۆری شێوەی پاراستنی تۆمار و لەبەرگیراوەی وەرگرت، زیاتر لە کارە بنەڕەتیەکان وڵات بەکار دەهات. 

شارەکەی ئینھیدوانا ''ئێر''(Ur) شارێکی ٣٤ ھەزار کەسی بوو، پر بوو لە شەقامی تەنگ و خانووی خشتی چەند نھۆم، عەمباری دانەوێڵە، و جۆگەی ئاودێری تیا بوو. و قەشەی گەورە، ئینھیدوانا توانی دانەوێڵە زەخیرە بکاتە بۆ شارەکە، چاودێری سەدان کرێکاری پەرستگەی دەکرد، خەونە پیرۆزەکانی لێک دەدایەوە، و سەرۆکایەتی ڤیستیڤاڵی مانگانەی "مانگی نوێ و ئاھەنگی یەکسان بوونی شەو و ڕۆژ دەکرد. 

ئینھیدوانا دەستی کرد بە یەکخستنی کلتوری کۆنی سۆمەریی لەگەڵ شارستانیەتی نوێی ئەکەدی. بۆ بەدەستھێنانی ئەمە، ٤٢ سروودی ئاینی نووسی کە ئەفسانەی ھەردوو نەتەوەکەی تێکەڵ کرد. ھەر شارێکی میزۆپۆتامیا بەڕێوە دەبرا لەلایەن خوایەکی پارێزەرەوە، بۆیە سروودەکانی تەرخان کردبوو بۆ ئەو خودایانەی کە شارە گرنگەکانیان بەڕێوە دەبرد. ئەو ڕێزی پەرستگەی شارەکان دەگرت تایبەتمەندیەکانی خواکانی دەپەرست، و پەیوەندی نێوان خوای ڕوون دەکردەوە بە خواوەندەکانەوە لە پەرستگە دا. لە نوسینەکانیدا، خواکانی بە مرۆڤ چواندووە" ئەوان ئازار دەچێژن، شەڕ دەکەن، خۆشەویستی دەکەن و وەڵامی داواکانی مرۆڤ دەدەنەوە. 

بە نرخترین کاری وێژەیی ئینھیدوانا ئەو ھۆنراوەیە بوو کە بۆ ئینانای( Inanna) نووسی خوای شەڕ و ئارەزوو، وزە ئاژاوەیی و پیرۆزەکە کە درەوشانەوە دەدات بە گەردوون. ئینانا خۆشی دەبینی لە ھەمو جۆرەکانی دەستەواژەی ڕەگەزی و زۆر بەھێز بوو کە تەنانەت سنورەکانی ڕەگەزیی تێدەپەڕاند، ئەوانەی دەچوونە لای، بریتی بوون لە سۆزانی، خەسێندراو، و پۆشەرانی جلی ڕەگەزی بەرامبەر. 

ئینھیدوانا ئینانای دانا لە سەرووی پەرستگە وەک بەھێزترین خوداوەند. ھۆنراوەکانی بۆ ئینانا، یەکەم جار بوو نوسەرێک جێناوی من بەکار بھێنێت لە نوسینەکەیدا، و یەکەم جار بوو نووسین بەکار بێت بۆ پەی بردن، بە ھەستە قوڵ و نھێنیەکان. 

دوای مردنی باوکی ئینھیدوانا، پاشا سارگۆن، جەنەڕاڵێک سوودی لەم بۆشاییە سیاسیە وەرگرت و دەستەڵاتی گرتە دەست. وەک ئەندامێکی بەھێزی بنەماڵەی دەسەڵاتدار ئینھیدوانا ئامانج بوو، و جەنەڕاڵەکە ئەوی دور خستەوە لە ئێر. خوشکەزاکەی، پاشا ئەفسانەییەکەی سۆمەری نەرام-سین(Naram-Sin)، لە کۆتاییدا شکستی بە یاخیبوونەکە ھێنا و پوری گەڕاندەوە وەک قەشەی گەورە. 

بە گشتی، ئینھیدوانا خزمەتی کرد وەک قەشەی گەورە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ. دوای مردنی بوو، وەک خواوەندێکی بچووک، و ھۆنراوەکانی لەبەرگیرانەوە و دەخوێندران و دەوترانەوە لە ھەموو ئیمپراتۆریەتەکەدا بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ. ھۆنراوەکانی کاری کردە سەر "پەرتووکی عیبری "پەیمانی کۆن، و داستانەکانی ھۆمیرۆس، و سروودە ئاینیەکانی مەسیحیەت. ئەمڕۆ، میراتیی ئینھیدوانا ھێشتا بوونی ماوە، لەسەر ئەو تاتە قوڕانەی کە لەو کاتەوە تا ئێستا بێ زیان ماونەتەوە. 



ئەو تێکستە لە وانەیەکی TEDEd وەرگێراوە، بۆ بینی تێکستەکە و وانەکە، تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە: