بۆن نەکردنی دوو شت ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنا زیاتر دەکات

14/10/2020
فۆتۆ: 

ئەوەی لە ئێستادا زانایان و پزیشکانی سەرسام کردووە جیاوازی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە تووشبوویەکەوە بۆ کەسێکی تر، وەک هەناسە توندی و لەدەستدانی هەستی تام و بۆنکردن .

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە پزیشکانی هیندستان ئامادەیان کردووە و زیاتر ڕۆچوون لە نیشانەی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن، ئاماژە بەوە دەکات لەدەستدانی هەستی بۆنکردن بۆ هەندێک شت زیاتر لە هەندێکی تر، ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ دووچاربوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

توێژینەوەکە تاقیکردنەوەی کردووە لەسەر پێنج بۆنی زۆر باو، کە پێکهاتوون لە نەعنا و شمڵی و زەیتی گوێزی هیندی و سیر و هێل.

تیمی توێژینەوەکە گەیشتوونەتە ئەوەی، ئەو کەسانە یکە بە زەحمەت بۆنی گوێزی هیندی و نەعنایان بۆ دەکرێت، زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە تووشی کۆرۆنا بوون.

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، لە 25%ی ئەو کەسانەی بۆنی نەعنایان بۆ ناکرێت و لە21%ی ئەوانەش کە بۆنی گوێزی هیندیان بۆ ناکرێت پشکینینەکانیان پۆزەتیڤ بووە و دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بوون.

لەم دواییانەشدا ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە 90%ی ئەو کەسانەی کە تووشی کۆرۆنا بوون، ڕایانگەیاندووە هەستی تام و بۆنکردینان لەدەستداوە.

گۆڤاری "جۆڕناڵ ئۆف ئینتەرناڵ میدسن" توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لەسەر زیاتر لە 1400 کەس کراوە و پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە، دەرکەوتووە لە هەر 10 کەسیان 7 کەسیان تووشی سەرئێشە و لەدەستدانی هەستی تام و بۆنکردن بوون.

گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە نیشانەکانی تری وەک گیرانی لوت لە 67% کۆکە لە 63% هیلاکی 63% ئازاری ماسولکەکان 62% و دەردراوەکانی لوت 60% لەدەستدانی تامکردن 54%، بەڵام تەنها نیوەی نەخۆشەکان دووچاری تا بوون.

تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرانسەری جیهان، یەک ملیۆن و ٨١ هەزار و ٩٠٢ کەس گیانیان لەدەستداوە،