مایک پۆمپیۆ: پشتیوانی سەروەیی عێراق دەکەین

14/10/2020
فۆتۆ: 

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی عێراق بۆ پاراستنی سەروەیی وڵاتەکەی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند "هەیە هەوڵ دەدات کە عێراقییەکان و دیپلۆماتە ئەمریکییەکان بکاتە ئامانج، بە مەبەستی ڕاگرتنی ئەو کۆمەکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا  ئێمە بەردەوام دەبین بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە".

پۆمپیۆ جەختیکردەوە، ئەوان پشتیوانی و کۆمەکی ئازادی عێراقییەکان دەکەن و عێراقییەکان دەزانن کێ هێزی خێر و چاکەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە کۆتایی وتەکانیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی دەبڕی بەو ڕێوشوێنە ئەمنیییانەی کە عێراق گرتوویەتیە بەر، بۆ پارێرزگاریکردن لە ناوەندە دیپلۆماتی و نوێنەرایەتییەکان.

دووپاتیکردەوە ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی سەروەریی عێراق، لە بەرامبەر ئەوانەی دەیانەوێت ئارامی و ئاسایشی تیا نەمێنیت.