| دهۆك.. دوای زیاتر لە 50 رۆژ لە دەستگیركردنی دڵشاد گوهەرزی ئازادكرا   
                             
                                 مامۆستا دڵشاد گوهەرزی ئەمڕۆ بەبڕیاری دادگای دهۆك و بە سزادانی بە بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی ئازادكرا .
                                
 
 ڕەمەزان ئەرتیسی، سەرپەرشتی گروپی پارێزەرانی خۆبەخش لە دهۆك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: مامۆستا دڵشاد گوهەرزی ئەمڕۆ بەبڕیاری دادگای دهۆك و بە سزادانی بە بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی ئازادكرا . 
 ناوبراو وتیشی ئەوان وەكو پەرێزەری كەیسەكە ئەو بڕیارە بە نایاسایی دەزانن و تانەی لێدەدەن  و جارێكی دیكە تەمیزی دەكەنەوە، ئەو مامۆستایە بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن دەستگیركرابوو.   
 دڵشاد گوهەرزی لە ٢٣ی ئابی ئەمساڵ بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێری پەیوەندیكردن لەلایەن هێیزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركرابوو و هەر لەسەر ئەو تۆمەتە ئەمڕۆ سزادراوە.  
 لە ئێستادا ژمارەیەكی دیكە لە چالاكوانان و مامۆستایانی شارەكە لە زینداندجا ماونەتەوە و زۆرینەیان زیاتر لە دۆسیەیەكیان بۆكراوەتەوە كە بەشێَكیان بە تاوانی نیشتیمانی تۆمەتبار كراون.  
 
 |