پارێزەرانى کچە حەوت ساڵەکەى هەولێر داواى ئازادکردنى باوکى کچەکە دەکەن

14/06/2020
فۆتۆ: 
هەولێر

پارێزەرانى ئەو کچە حەوت ساڵەی دەستدرێژی سێكسی كرابووە سەر داواى دەكەن هەرچی زووە باوکى کچەکە ئازاد بكرێت، کە بە تۆمەتى ناوزڕاندنی بەرپرسێكى پارتى ماوەى دوو رۆژە دەستگیرکراوە.

ئەیاد کاکەیى سەروکى سەندیکاى پارێزەران لقى هەولێر لەبارەى دەستگیرکردنى لوقمان ئیسماعیل باوکى کچە حەوت ساڵەکەی ھەولێر کە دەستدرێژی کرایەسەرى  لە کۆنگرەیەکى  ڕۆژنامەوانیدا داواى ئازادکردنیان کرد، بەهۆى ئەوەى ئەو کچە دایکى نییە و بێسەرپەرشتە.

وتیشى، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە تا دوا قۆناغى دادگایکردن سڵنەکەنەوە، پەڕاوەکەش لە قۆناغى لێکۆڵینەوەیە، باوکى کچەکەش  دوو سکاڵاى لەسەر کراوەتەوە بە تۆمەتى خراپ بەکار هێنانى ئامیرەکانى پەیوەندیکردن، بەڵام بەهۆى بارودۆخى کۆرۆناوە ئامادەى دادگا نەبووە بەو هۆیەوە بریارى دەستگیرکردنى دراوە و هەینى رابردوو دەستگیرکرا.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو مادانەى لوقمان ئیسماعیل-ى پێدەستگیرکراوە شیاوى دەستەبەرن، بەڵام داوایان کردووە ئازادى بکەن تا ئەنجامى لێکۆڵێنەوە، چونکە ئەو منداڵە بیسەرپەرشتە.

ئەمە دواى ئەوە دێت، لوقمان ئیسماعیل، لەبارەی دەستدرێژی كردنە سەر كچە تەمەن حەوت ساڵانەكەی چەندجارێك قسەی بۆ میدیاكان كرد، دوێنێ هەینی لەلایەن هێزێكی پۆلیسەوە دەستگیر كرا.