پۆمپیۆ: دەستیوەردانی تورکیا کێشەی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجانی زیاترکردوە

16/10/2020
فۆتۆ: 

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، تێوەگلانی تورکیا لە ململانێی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەرێمی ناگۆرنۆ-کاراباخ، مەترسی لەسەر ناوچەکە زیاتر کردووە.

پۆمپیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ WSB Atlanta ڕاشیگەیاندوە "سەیری ئەوە بکەن کە ئەمڕۆ لە ئازەربایجان و ئەرمەنستان چی ڕوودەدات" تورکیا دەستیوەرانی کردوە و  سەرچاوەی بۆ ئازەربایجان دابین کردووە، ئەمەش مەترسیەکە زیاتر دەکات

پۆمپیۆ جەختی کردەوە کە  نابێت وڵاتانی جیهانی سێیەم دەست وەربدەنە بارودۆخێک کە لە ئێستادا نوێنەرایەتی "یووربۆر کیگ دەکات" و هەروەها وتی: هیوادارین ئەرمەنەکان بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن لەوەی کە ئازەربایجان دەیکات و هەموویان پابەند دەبن بە ئاگربەستەوە.

ڕۆژی 27 ی ئەیلول پێکدادانی چەکداری لەسەر هێڵی پەیوەندی نێوان هێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنەکان لە ناوچەی کاراباخ رویدا

تورکیا هاوپەیمانی سەرەکی ئازەربایجانە، کە خەریکی شەڕی قورسن دژی هێزەکانی ئەرمەن، کە بەدوای بەدەستهێنانەوەی کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەدان کە لە کاتی شەڕ لەگەڵ بەرەی ئەرمەنییەکان لە ساڵی 1992-1994 دا لە دەستی دابوون.

ئازەربایجان و ئەرمینیا  لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە لە 10 ی ئۆکتۆبەردا گەیشتنە ڕێکەوتن لەسەر ئاگربەستێک بۆ مەبەستی مرۆیی، بەڵام دواتر هەردوولا تۆمەتی پێشێلکردنیانی ئاگرەبەستەکە ئاراستەی یەکتر دەکەن.