لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان کەسێک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

17/10/2020
پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێر
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێر، کەسێک گیانی لەدەستدا.

فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە ١٧ی١٠ی٢٠٢٠، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان ئۆتۆمبێلێکی شەحن، کە سەردانیکەران بەکرێی دەگرن بۆ گەران لەناو پارکەکەدا، خۆی کێشاوە بە ئافرەتێکدا.

ئاماژی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە ئافرەتەکە گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕاشیگەیاند، ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بووە.