شاندی سوید لە ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانەی داگیرکاری تورکیایان کرد

17/10/2020
کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشی شاندی سوید و ئیدارەی خۆسەر
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی سوید بەسەرۆکایەتی بیرو ئاورینۆس لێپرسراوی دۆسیەی سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی ئیدارەی خۆری ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد و ئیدانەی داگیرکارییەکانی تورکیایان کرد لەناوچەکە.

شاندەی حکومەتی سوید کە بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە وەزارەتی دەرەوە و دۆسیەی کاروباری مرۆیی دەرەوە و ڕاوێژکاری پەیمانگای ئاشتی لە ئەوروپا پێکهاتبوون، لەلایەن عەبدولکەریم عومەر سەرۆکی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوا و باکوری سوریا پێشوازیان لێکرا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئیدارەی خۆسەر، دوای کۆبوونەوەکە شاندی هەردوولا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشیدا لە شاری قامیشلۆ ئەنجامدا و عەبدولکەریم عومەر سەرۆکی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوا و باکوری سوریا ڕایگەیاند، لە دیدارەکەدا گفتوگۆیانکردووە دەربارەی بارودۆخی سوریا بە گشتی و بە دیاریکراویش دۆخی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە دیارترینیشی پرۆسەی سیاسی.

جەختیشیکردەوە پێویستەی چارەسەری قەیرانی سوریا بەگوێرەی بڕیارە نیودەوڵەتییەکان بێت بە تایبەت بڕیاری ٢٢٥٤ و بە بەشداری سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا.

هەروەها گفتوگۆ کراوە دەرباری دۆخی مرؤیی ناوچەکان، بە تایبەت دۆخی خراپی مرێی ئاوارەکان لە کامپەکان و بێبەشبوونیان لە هەموو هاوکارییەکی مرۆیی و دۆخی تەندروستی و پێویستی دەرما و کەلوپەلی پزیشکی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی داگیرکارییەکانی تورکیا و کاریگەرییە وێرانکارییەکانی لەسەر ناوچەکە و ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس بەزۆر لە شوێنەکانی خۆیان.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، شاندی حکومەتی سوید بوونی تورکیای لەسەر خاکی ناوچەکە ڕەتکردووەتەوە و پێشتریش ئان لیند وەزیری دەرەوەی سوید بە ڕاشکاوی ئەوەی ڕاگەیاندووە.