یۆنامی: نیگەرانی سوتاندنی ئاڵای کوردستان و ڕووداوەکانی بەغداین

17/10/2020
یۆنامی ڕایگەیاند، نیگەرانی سوتاندنی ئاڵای کوردستان و ڕووداوەکانی بەغدایە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
بەغدا

نێرده‌ی تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق - یۆنامی ڕایگەیاند، نیگەرانی سوتاندنی ئاڵای کوردستان و رووداوەکانی بەغداین و دەشڵێت، عێراق پێویستی بە سەقامگیری و یەکڕیزییە بۆ چارەسەرکردنی بەشێکی زۆر لە کێشەکان.

یۆنامی لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، "ئێمە نیگەرانی زۆری خۆمان لەبارەی سوتاندنی ئاڵای کوردستان و هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەردەبڕین" .

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاری تووندووتیژی و ئیستیفساز کردن هەرگیز چارەسەر نییە بۆ هەر ناڕەزایەتییەک" .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "عێراق پێویستی بە یەکگرتویی، سەقامگیریی و دانوستانە بۆ چارەسەرکردنی بەشێکی زۆر لە کێشەکان".