ناساندنێكی كورت بۆ كتێبی (لەبیركردن.com)

18/10/2020
فۆتۆ: 

لەنووسینی، نووسەری ناسراوی دونیا فێمنیستی و ئەدەبیاتی عەرەبی. لەم كتێبە زیاتر تیشكی خستۆتەسەر مافی ژنان، هەرچەندە نووسەر لەهەمان كتێب خەتاكەی دەگەڕێنێتەوە بۆ خودی ژنان خۆیان، چونكە ئەوان زیاتر مل بو فەرمانە سنووربەزێنەكانی پیاوان شل دەكەن. دواجار خۆیان تووشی پەشیمانی و برینێكی سارێژنەبوو دەبنەوە. بۆیە نووسەر لەڕێگای كۆمەڵەیەكی سەربەخۆ بانگەشەدەكات بۆ ئەوژنانەی هەمیشە لەئازاری ڕابردووی دەتلێنەوە.

لەپێشەكی كتێبە دەڵێ. ئەمە مانفستۆیەكی ژنانەنییە. بەڵكو ڕزگاربوونی ژنانە لە نێرسالاری و بەرگریكردنە لە پیاوەتی، ئێمەشانازی بە پیوەندییە جوانەكانەوە دەكەین. گەر ئەو پەیوەندیە نەبوایە، نە هەستمان بە مێینەی خۆمان دەكرد، نە ژنایەتیمان بەرجەستە دەبوو.

لەناوەڕۆكی كتێبە خوێنەر تووشی چەند هۆزان و چیرۆك و ژمارەكانی خۆشەویستی و تاوانە عەشقانەكان دەبیت. نووسەر هەمیشە بانگەوازی ئەوە دەكات. 

ژنانە خۆشتبوێ و پیاوانە لەبیری بكە

چاپكردنی كتێبی لەم شێوەیە بۆ ئەزموونی چاپكردنی مەم و زین كارێكی تازەبوو. نووسینی كتێبێكی ژن و لەوارگێڕانی ژنێكی كورد و دانانی تابلۆیەك بەدەستی كچێكی كورد و هەتا تایپكردنی كتێبەكەش هەر دەستی كچانی تێدابووە. بۆئەوەی ژنان بەدەستی خۆیان برەو ڕێگاكانی بەدەستهێنانی مافەكانی خۆیان بدەن. 

نووسەر لەسەر بەرگی كتێبە نووسیویەتی (فرۆشتنی بۆ پیاوان قەدەغەیە) بەو مەبەستەی هانی زیاتری ژنان بدات هەتا زیاتر بخوێننەوە و پیاوانیش زیاتر لایان ببێتە مەڕاق.

وەرگێڕانی كتێبەكە لەلایەن كۆسرەت ئەحمەد بێكەس ئەنجامدراوە و چاپ و بڵاوكردنەوەی لەلایەن ناوەندی مەم و زین بووە.