بۆریس جۆنسن: موچەکەم بەشم ناکات و دەستلەکار دەکێشمەوە

19/10/2020
فۆتۆ: 

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بیری لەوە کردووەتەوە، بەهۆی کەمی موچەکەیەوە لە ماوەی شەش مانگدا دەستلەکار بکێشێتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، جۆنسۆن بیری لەوە کردووەتەوە دەستبەداری پۆستەکەی ببێت، دوای ئەوەی کۆتایی دەهینیت بە دۆسەی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە جۆنسۆن ڕایگەیاندووە، موچەکەی پێشووی زیاتر بووە لەوەی ئێستا لە پۆستی سەرۆک وەزیران وەریدەگرێت.

چەند سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەکەیان راگەیاندووە، جۆنسۆن سکاڵای دڵی خۆی کردووە لەوەی کە ناتوانێت ساڵێک بە موچەی ١٩٤ هەزار و ٢٤٤ دۆلار دۆلار بژی.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، جۆنسۆن بیر لە داهاتووی کورەکەی دەکاتەوە، کە لەئێستادا تەمەنی شەش مانگە و لە داهاتوودا دەبێت ساڵانە بڕی زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلاری بۆ بدات.