لە سلێمانی کارمەندی هاتووچۆ لە ترافیک لایتەکان بەڕۆژ نامێنێت

19/10/2020
لە سلێمانی کارمەندی ھاتووچۆ لە ترافیک لایتەکان بەڕۆژ نامێنێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
سلێمانی

لەهەنگاوێکی نوێدا بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی ناوشار لە سلێمانی بڕیاریدا بە لابردنی کارمەندانی هاتووچۆ لە ترافیک لایتەکانی ناو شار و هۆکارەکەشی بۆ هۆشیاری خەڵک دەگەڕێنێتەوە .

سەعدوڵڵا عەزیز بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی ڕاگەیاند، بڕیاریانداوە بە لابردنی کارمەندەکانی ترافیک لایتەکان لە ڕۆژدا، چونکە شۆفێران ڕۆژانە بەبێ گرفت پابەندی هێماکانی ترافیکن .

وتیشی، ئەم بڕیارە تەنھا بۆ ڕۆژ دراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا کامێرای چاوێری سەر ترافیک لایتەکانیش دەخرێنەوە کار.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی راشیگەیاند، بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی شۆفێران، سلێمانیان دابەشکردووە بەسەر چەند زۆنێکدا و بۆ ھەر زۆنێک، ئەفسەرێک و چەند کارمەندێکی بۆ دابینکراوە بۆ کەمکردنەوەی کێشە و گیروگرفت و لۆد و قەرەباڵغی.