زیادی و کەمی موچە کاریگەریی هەیە لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ

19/10/2020
فۆتۆ: 

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، بەدەستهێنانی موچەی زیاتر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتە، لە کاتێکدا کەمی موچەش مەترسییەکانی دووچاربوون بەو نەخۆشیانە زیاتر دەکات.

توێژەرەکان دەڵێن ئەو کەسانەی بەشدارییان کردووە لە توێژینەوەکەدا و موچەکانیان زیادیکردووە، بەڕێژەی لە ١٥% کەمتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبێت لە ٢٥ ساڵی داهاتوویان، بەڵام ئەو کەسانەی کە موچەکانیان کەمی کردووە لە ژنان و پیاوان، بەڕێژەی لە ٢٠% ئەگەری دووچاربوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک هەیە.

توێژینەوەکە لەلایەن نەخۆشخانەی بریگهام و هارڤاردەوە لە ئەمریکا ئەنجام دراوە، وایکردووە پزیشکەکان لە کاتی پشکنین بۆ نەخۆشەکانیان بایەخ بە بارو گوزەران و دۆخی داراییان بدەن.

بەشداربوانی توێژینەوەکە ٩ هەزار کەس لە چوار بواری جیاواز لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ن بۆ ماوەی ١٧ ساڵ چاودێری دۆخی تەندروستیان کراوە لە لایەن تیمی تایبەتی لێکۆڵینەوەوە.

یەکێک لەو پزیشکانەی کە بەشداری توێژینەوەکەی کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە وا لە کارمەندانی تەندروستی دەکات، هۆشیارییان زیاتر بێت لە بواری پزیشکی، سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری لە داهات و موچە لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان.

پێشتریش توێژینەوەکی دیکە دەریخستووە، داهاتی زۆر پەیوەندیی هەیە بە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دووچاربوون بە نەخۆشییەکان دڵ و خوێنبەرەکان و جەڵتەی مێشک.

ئەو پزیشکانەی کە لە توێژینەوەکاندا کاریانکردووە، ئەو کەسانەی کە موچەکانیان کەمبووەتەوە، بە ناچاری سیتمێمی خۆراکی خراپیان پەیڕەوکردووە، وەک زۆرخواردنی هەرزان و چەور و شیرنی زۆر، بەوەش ئەگەری دووچاربوونیانی بە نەخۆشییەکانی نۆرە دڵە و جەڵتەی مێشک زیاتر کردووە.

جگە لەوەش کەمبوونەوەی موچە دەبێتە هۆی دوودڵی و ئاڵۆزی بۆ مرۆڤەکان، کە هەندێک ناچار پەنا بۆ جگەڕەکێشان و خواردنەوەی کحول دەبەن، تا لە کۆتاییدا دووچاری خەمۆکی دەبن و ئەوەش ئەگەری دووچار بوون بە مەترسییەکانی نەخۆشی خوێنەرەکان زیاتر دەکات.