باوكێك و دوو كوڕەكەی لەتەقینەوەیەكدا كوژران

20/10/2020
فۆتۆ: 

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك بەئۆتومبێلەكەیان لە دەشتی ناحیەی قەراج، چوار كەسی دانیشتووی سەنتەری قەزای مەخموور كە باوكێك و دوو كوڕن گیانیان لەدەستدا، هێزە ئەمنییەكانیش سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن.


ئەمڕۆ سێ شەممە لە نێوان گوندی راشدییە و خەربانە لە سنوری ناحیەی (قەراج)ی سەر بە قەزای مەخموور، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتیەكدا تەقییەوە ولە ئەنجامدا باوكێك و دوو كوڕی دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.

ڕزگار مستەفا، قایمقامی قەزای مەخمور بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: تا ئێستا نازانرێت چ لایەنێك بەرپرسیارە بەڵام لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردووە، ئەو هاوڵاتیانەی كە شەهیدبوون كاسبن و لە كرێكاری گەڕاونەتەوە. 

ئەوەشی روونكردەوەئەو كەسانە لەرێگەی گەڕانەوەیاندا بۆمبەكە بەئۆتۆمبێلەكەیاندا تەقیوەتەوە بەپێی زانیاریەكانیش بۆمبەكە پێدەچێت لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە لەسەر رێگاكە چێندرابێت.

قایمقامی مەخموور وتیشی، بەهۆی ئەوەی تەقینەوەكە تازە روویداوە و تا ئێستا وردەكاری ناسنامەی قوربانییەكان نەزاندراوە. هێزە ئەمنییەكان چوونەتە شوێنی رووداوەكە و سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن.