لەكاتی وەرگرتنی ڤیزای پاكستان 15 كەس بەهۆی قەرەباڵغیەوە گیانیان لەدەستدا

21/10/2020
فۆتۆ: 

لەكاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی ڤیزا لە وڵاتی ئەفغانستان 15 هاوڵاتی بەهۆی قەرەباڵغیەوە گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكیش برینداربوون.


لە كاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی ڤیزا لەبەردەم كونسوڵخانەی پاكستان لە شاری جەلال ئابادی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، قەرەباڵغیەكی زۆر دروست بوو كە زیاتر لە سێ هەزار كەس هەوڵیاندەدا بۆ وەرگرتنی ڤیزا. 

بە گوێرەی میدیا هەرێمیەكانی ئەو وڵاتە بەو هۆیەوە ژمارەیەكی زۆر خەڵك كەوتونەتە ژێر پێو 15 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 11 لەوان لە رەگەزی مێبوون. 

میدیاكان ئەوەشیان ئاشكراكردووە لەو رووداوەدا 12 كەس برینداربوون، لەكاتی قەرەباڵغیەكەدا هێزە ئەمنیەكان هەوڵیاندا كە كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكەن بەڵام نەیانتوانی كۆنتڕۆڵی بكەن.